ئیمام جومعه‌ی شاری پاوه و که‌سایه‌تی دیاری ئایینی کوردستان هۆکاری کردنه ئامانجی ئایینی ئیسلام و پیرۆزییه‌کانی ئه‌م ئایینه بۆ تووڕه‌یی زاڵێتیخوازان و زایۆنیسم له به‌رانبه‌ر ئیسلامخوازی له ئاستی جیهان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ڕاده‌گه‌یێنێ که له‌م کرده‌وه ناحه‌زه‌دا به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ به‌هاری محه‌مه‌دی (د.خ) ده‌گۆڕێ .
مه‌لا قادر قاد‌ری له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی کوردپرێس وێڕای شه‌رمه‌زارکردنی کرده‌وه‌ی ناحه‌زی سووکایه‌تی به ئیسلام و پیرۆزییه‌کانی، ئه‌م یه‌که‌ی بۆ ڕق و کینه و قینی دوژمنانی ئیسلام له ڕابوونی ئیسلامی گه‌ڕانده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه وتی: "کرده‌وه‌ی ناحه‌ز و دوور له ئه‌خلاق، مرۆڤایه‌تی، عورف و یاسای دوژمنانی دین له بێڕێزی به پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (صلوات الله و سلامه علیه) که بیرۆکه و به‌رنامه‌ڕێژییه‌که‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکای جینایه‌تکار و تێچووه‌که‌ی له‌لایه‌ن دوژمنانی ئیسلام واتا زایۆنیسته‌کان دابین کراوه، ئاکامی تووڕه‌یی ئیستیکباری جیهانی و زایۆنیسته له به‌رانبه‌ر ڕابوونی ئیسلامییه‌وه و گومانی تێیدا نییه که هه‌م فیلمی ئه‌مه‌ریکی و هه‌م کاریکاتێری گۆڤاری فه‌ڕه‌نسی خۆیای ڕق و کینه و قینی دوژمنانه له ئاست ڕابوونی ئیسلامی."
مامۆستا مه‌لا قادر قاد‌ری کردنه ئامانجی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره مه‌زنه‌که‌ی تایبه‌ت به‌م سه‌رده‌مه نه‌زانی و ئه‌مانه‌ی به بێ کاریگه‌ر زانی له خۆشه‌ویستی و مه‌زنایه‌تی ئیسلام و حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ) و ڕایگه‌یاند: ئاشکرا و ڕوونه که هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و بیعسه‌تی ئاڵاهه‌ڵگره‌که‌ی، حه‌زره‌تی خاته‌م، دوژمنانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ ساتێکیش له دژایه‌تی کردنی ئیسلام و به فه‌رمووده‌ی قورئان "یُریدُون أن یُطفؤُوا نُورَاللهِ" دوژمنانی ئیسلام هه‌موو کات له هه‌وڵدا بوونه بۆ لاواز کردن و له‌ناوبردنی نووری حه‌ق، به‌ڵام خودا مه‌کر و پیلانی ئه‌وان پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه و به‌رده‌وام شاهیدی گه‌شه‌سه‌ندنی ئیسلام و قورئان و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی ئیسلامین.
به‌رنوێژی هه‌ینی مزگه‌وتی جامیعی شاری پاوه پێوایه که ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی دژبه‌رانی ئیسلام و کافران له ئه‌نجامدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام و موسڵمانان و پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ده‌شکێته‌وه: "هه‌ر چه‌ند کۆمه‌ڵگای ئیسلامی خه‌مباره به‌ڵام ئینشائه‌ڵڵا و به پشت به‌ستن به "وَ عَسَی أن نَکرَهُوا شَیئًا وَ هُوَ خَیرُ لَکُم" داهاتووی ئه‌م کرده‌وه ناحه‌زه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ به‌هاری محه‌مه‌دی (د.خ) بگۆڕدرێت."
مامۆستا قاد‌ری که‌ڵک وه‌رگرتنی خراپ له به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "ئازادی ڕاده‌ربرین" و "ئازادی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یێنه‌ری" له دنیای ئه‌مڕۆی ڕۆژئاوا و کردنه ئامانجی ئیسلام و پیرۆزیه‌کانی له سایه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌دا به په‌ڵێکی ڕه‌ش له کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی و پاگه‌نده‌کارانی درۆیینه‌ی دیموکراسی و ئازادی ناو برد و وتی: هه‌رکات میدیا و چاپه‌مه‌نییه‌کان له ڕۆژئاوا باس له ژیانی تایبه‌تی که‌سایه‌تییه‌کی خۆیان بکه‌ن یان پێوه‌شوێنگری بۆ هه‌ندێ ڕووداوی مێژوویی بکه‌ن، له‌گه‌ڵ هێڵی سووری دیاریکراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و ناتوانن بچووکترین ئاماژه له‌و مه‌سه‌لانه‌دا بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سووکایه‌تی به پیرۆزییه‌کانی یه‌ک میلیارد و نیو موسڵمان بکه‌ن، نه‌ک تاوانباران ڕووبه‌ڕووی سزا نابنه‌وه، به‌ڵکوو پشتگیری‌یان لێده‌کرێت.
مه‌لا قادر په‌رچه‌کردار و هه‌ڵسووکه‌وتی هۆشیارانه‌ی موسڵمانان له به‌رانبه‌ر سووکایه‌تی به پیرۆزییه‌کانیانی به پێویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر زانی؛ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مدیسان له‌لایه‌ن دوژمنانی ئیسلامه‌وه وه‌کوو به‌ڵگه بۆ توندوتیژی موسڵمانان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام دژ به کۆمه‌ڵگای ئیسلامی به‌کار نه‌برێت.
گرنگیدان و تێڕامان له قورئان و سونه‌ت و ژیانی پێغه‌مبه‌ری خودا به هه‌نگاوی یه‌که‌م له قۆناغی ئێستا بۆ به‌رگری له ئیسلام زانی و ڕایگه‌یاند که هه‌نگاوی دووه‌م که وه‌کوو ئه‌رک ده‌که‌وێته سه‌ر شانی موسڵمانان "غیره‌تی دینی"یه وه‌کوو ئه‌سڵێکی ئیسلامی.
له‌مباره‌یه‌وه زیاتر وتی: غیره‌تی دینی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که دوژمنان بزانن که ئه‌گه‌ر موسڵمانان له به‌رانبه‌ر هه‌ر چه‌شنه هێرش و سووکایه‌تی و داگیرکارییه‌ک بێده‌نگی بنوێنن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر سووکایه‌تی به پیرۆزییه‌کانیان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بێڕێزی به پێغه‌مبه‌ری ئازیزی ئیسلام بێده‌نگ نابن.
مامۆستا مه‌لا قادر قاد‌ری، ئیمام جومعه‌ی پاوه و که‌سایه‌تی ناسراوه‌ی ئایینی کوردستان له کۆتایی وته‌کانیدا ڕایگه‌یاند که کوردانیش وه‌کوو دیکه‌ی گه‌لانی خوداپه‌ره‌ست و عاشقانی پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) ئه‌م کرده‌وه‌یه و بێڕێزیکردنه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن و ئاگادارن له مه‌کر و خه‌یانه‌تی ئیهانه‌کاران و جه‌خت ده‌که‌ن "هیهات من الذله".
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
• لطفا نظرات بدون بی احترامی، افترا و توهین به مسئولان، اقلیت ها، قومیت ها و ... باشد و به طور کلی مغایرتی با اصول اخلاقی و قوانین کشور نداشته باشد.
• نظرات شما پس از بررسی و بازبینی توسط گروه مدیریت برای نمایش در سایت منتشر خواهد شد.
• در صورتی که نظر شما نیاز به پاسخ دارد، پاسخ خود را در ذیل همان موضوع دنبال فرمایید.
• از نوشتن دیدگاهایتان با حروف فینگلیش جدا" خودداری کنید .